TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاشکرا بوونی تایبەتمەندییەکانی تەلەفۆنە شاراوەکانی ڤلادیمیر پووتین

سارا
Yazar
📅 26 Nisan 2020 23:37

پەیامی کورد     ...    ئاشکرا بوونی تایبەتمەندییەکانی تەلەفۆنە شاراوەکانی ڤلادیمیر پووتین  

ووتەبێژی کۆشکی کرێملین سەبارەت بە شیکردنەوەی چۆنیەتی ناوەڕۆکی تەلەفۆنی و پەیوەندی تایبەتی سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری پێسکۆڤ ، ووتەبێژی کۆشکی کرێملین سەبارەت بە شیکردنەوەی چۆنیەتی ناوەڕۆکی تەلەفۆنی پەیوەندی تایبەتی سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە .

هەفتەی ڕابردوو ، پووتین کۆبوونەوەگەلێکی جۆراوجۆری لەگەڵ ڕابەرانی ناوچە جیاوازەکانی ووڵاتەکەیدا لە چوارچێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسێک بەڕێوە برد . لەم کۆبوونەوانەدا ، ڕابەری ڕووسیا بە لێدانی دۆگمەیەک ، نوێنەرانی دەوڵەتی ڕووسیای لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کرد تاکوو پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە شەفاف سازی بخەنەڕوو و یا خود دەستوورگەلی کاری پێویست بۆ ئەوان بنێرێت .

پێسکۆڤ ڕوونیکردەوە کە لە سەر ئەم تەلەفۆنە دۆگمەگەلێک بوونی هەیە تایبەت بە بەرپرسانی دەوڵەتییەوە ، هەروەها بەرپرسانی ئیدارات ، بەڕێوبەرانی ئیداری و زۆرێک لە هاوبەشەکانی دیکە بوونیان هەیە . لەمبارەوە هیچ جۆرە نوێکاری و تەکنۆلۆژیایەکی نوێ بوونی نییە . ئەمە کارێکی ڕۆژانەی سەرۆککۆمارە . لە بەر ئەوەی کە کۆبوونەوەکان بۆ جوانی نین .

Paylas: