TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕکەری نەوەی شەشەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە چەکی شەڕی قورس ناوڵێندرا

سارا
Yazar
📅 06 Mart 2021 19:17

پەیامی کورد      ...    شەڕکەری نەوەی شەشەمی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە چەکی شەڕی قورس ناوڵێندرا .

گۆڤاری Popular Mechanics بە ئاماژەدان بە ووتەکانی ژەنەڕاڵ مارک کێڵی ، یەکیک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە شەڕکەری نەوەی شەشەم کە لە چوارچێوەی بەرنامەی Next Generation Air Dominance (NGAD) خەریکی درووستکردنی ئەون ، دەبێتە چەکێک لە شەڕێکی قورس و تووند دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم گۆڤارە دەنووسێت ، ژەنەڕاڵ مارک ئەم فڕۆکە پێشکەوتووەی بە ئامێرێک کە دەتوانێ " ڕۆژێکی زۆر قورس ، هەفتەیەکی قورس و شەڕێکی قورس بۆ دوژمن بەدی بێنێت دەزانێت .

ژەنەڕاڵی ئەمریکی هەروەها ئاماژەی کرد کە پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی NGAD پێش ئەوەی کە دوژمنگەلیک بەهێز و لە ئاستی یەکەمدا چین ، توانایی گەلێکی هاوشێوەی پەرەپێبدەن ، پێویستییان بە بوودجە و ئازایەتی هەیە .

 

Paylas: