Cîhan
شای سەعوودیە پێشوازی لە بنەماڵەی خاشقجی کرد
شا سەلمان و شازادە محەمەدی کوڕی لە ڕیاز پێشوازیان لە هەردوو کوڕی جەمال خاشقجی، ڕۆژنامەنوسە سعوودیەکە کرد.
بەگوێرەی هەواڵێ فەرمی ووڵاتی سعوودیە SPS ڕاگەێندرا “سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە و شازادە محەمەد ی کوڕی لە کۆشکی یەمامە پێشوازیان لە سەهیل و سەڵاح، هەر دوو کوڕی جەمال خاشقجی کرد”.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیندراوەکە، وێڕای ئەوەی ٢ رۆژ لەمەوبەر هەریەک لە شا سەلمان و شازادە محەمەد بە تەلەفۆن سەرەخۆشی خۆیان لە بنەماڵەی خاشقجی کردبوو، ئەمڕۆ لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرەخۆشی خۆیان ڕاگەیاند.
هاوکات هەردوو شا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە رووداوەکە دەربڕی.