TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە یەکیتی ئەورووپا

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2019 00:57

پەیامی کورد  ...  بەرپرسانی کۆشکی سپی هۆشداری دەداتە یەکیتی ئەورووپا لە ئەگەری ڕێکخستنی سازوکاری تایبەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئێران بۆ دەور دانەوەی گەمارۆەکانی ئەمریکا ، ووڵاتانی ئەورووپایی و دەکرێتە ئامانجی جەزای قورس و هەوڵی تەبێهی تووندەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاسۆشەیتێد پرێس ، بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن کە ئەگەر یەکیتی ئەورووپا کەناڵێکی ماددی جێگرەوە بۆ بەردەوامی تیجارەت بخاتە ڕێ کە گەمارۆوەکانی واشینتۆن لە دژی تاران دەور بداتەوە ، لەم حاڵەتەدا ووڵاتانی ئەورووپایی دەکرێنە ئامانجی هەوڵی تەنبێهی تووند و جەزای قورسەوە .

دەوڵەتی ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون لە سەر هەوڵەکانی ئەورووپا بۆ خستنە ڕێی کەناڵی تایبەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئێران دەکات کە ئامانجی ئەو ئاسان کردنی تیجارەت لەگەڵ ئێران لە دوایگەڕانەوەی گەمارۆەکانی ئەمریکا دژی ئەم ووڵاتەیە . ئێستا کۆشکی سپی هۆشداری داوەتە ئەورووپییەکان کە ئەگەری بێت و گەمارۆەکان دژی ئێران دەور بدەنە حوکم دەدرێن بەڵام ئەورووپا بێ پەرێشانی لە حاڵی بە دواداچوونی پڕۆژەکانی خۆیانن کە لە ئەگەری خستنە ڕێی دەتوانن بە پەیوەندییەکانی سەرووی ئاتلانتیک زیاتر لە پێشان زەرەر و زیانی لێبدات .

مایا کووچیانچیک ، ووتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لەم دواییانە ووتی : کە ئامادەکاری سازوکاری تایبەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ ئێران لە مەرحەلەی پێشکەوتن دایە و هیوای خواست کە خستنە ڕێی ئەم کەناڵە " SPV  " بە زوویی ڕابگەێندرێ .

Paylas: