TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2018 01:30

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی لە سەرەڕۆیی و سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە سعوودیە و ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم سیاسەتانەی تاران هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنە ئەژمار.

ئەم هۆشداریەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێ، کە ئیسرائیل، پێنجشەممەی ڕابردوو سوپای قودسی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە سەر خاکی سووریا مووشەکی ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلان کردووە.

لە ڕاگەێندراوەکەی کۆشكی سپی هاتووە: سوپای پاسدارانی ئێرانی لە کاتێکدا، کە خەڵکی ئەم ووڵاتە بوونەتە قوربانی باری ئابوورییەکی ڕووخاو، سەرچاوەکانی ئێران بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە تەرخان دەکات.

کۆشكی سپی ڕاشیگەیاندووە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوو، سوپای پاسداران چەندین ڕاکێتی ئاراستەی هاووڵاتیانی ئیسرائیل کردووە و لە یەمەنیش حوسییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم ووڵاتە، هێرشی مووشەکی دەکەنە سەر سعودیە.

بە گوێرەی بەیانی کۆشكی سپی، کاتی ئەوە هاتووە، کە ووڵاتانی بەرپرسیار گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران تووندتر بکەن، تاکوو تاران ئەم سیاستە مەترسیدارانەی خۆی بگۆڕێت.

Paylas: