TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی : سەعوودییەکان ئێمەیان خستە ڕێی ئاراستەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا  " هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕێکەوتنەکەدا نەبووە

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2023 16:02
پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی : سەعوودییەکان ئێمەیان خستە ڕێی ئاراستەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا  " هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕێکەوتنەکەدا نەبووە

جۆن کۆربی هەماهەنگیکاری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : سەعوودییەکان ئێمەیان خستە سەر ڕێگای پەیوەندی کردن بە ئێران ەوە ، بەڵام ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕێکەوتنی بەدیهاتوو لە نێوان ئەواندا نەبووە .

دەولەتی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەند بوونی خۆی لە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

چاوەڕوان دەمێنین تاکوو ببینین ئایا ئێران بەرامبەر بە پەیمانەکانی لە دوای ڕێکەوتنی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی پابەند دەبێت و جێبەجێی دەکات ؟

ئەو شتەی کە بۆمان گرینگە ، کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن و ڕاوەستانی هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودییە !

لە نزیکەوە سۆڵتە و دزەکردنی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیامان لە ژێر چاودێری ناوە .

Paylas: