TR KU SO
FB X
Cîhan

شەش کۆچبەری سووری بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 13 Eylül 2022 20:15


پەیامی کورد... شەش کۆچبەری سووری بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا

شەش کۆچبەری سووری کە دووانیان منداڵن بەهۆی برسێتی و تینوویەتی لە بەلەمێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا.

کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرای کرد، لەنێو بەلەمێکدا کە ٣٠ کۆچبەری تێدا بووە، شەش کۆچبەری خەڵکی سووریا بەهۆی تینوویی و برسێتییەوە لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، لەناو قوربانییەکاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و دوو ساڵ و گەنجێکی تەمەن ١٢ ساڵ هەیە، سێ کەسی پێگەیشتووش کە دایک و داپیرەیەکی قوربانییەکانی تێدایە ڕزگاریان بووە.

کۆمیسیۆنی کاروباری کۆچبەران ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی ڕزگارییان بووە لە دوورگەی سقڵییەی ئیتاڵیا چارەسەریان وەرگرتووە و ئەو شوێنەش ئاشکرانەکراوە کە لێیەوە هاتوون.

هەروەها کۆمەڵەی (ئارم فۆن) کە کۆمەڵەیەکی ناحکومییە و سەرپەرشتی هێڵی گەرمی بەهاناوەچوونی کۆچبەران دەکات ڕایگەیاندووە، کەشتییەک بە ٢٥٠ کۆچبەرەوە هەفتەیەکە لە لوبنانەوە بە ڕێکەوتووە و لە ئاوەکانی ماڵتا دووچاری کەمی سووتەمەنی بووە، کۆچبەران ماوەی دوو ڕۆژە ئاو و خۆراکیان پێ نەماوە و یەکێک لە کۆچبەرەکان کە منداڵێکی ساوایە بەهۆی تینوویەتییەوە گیانی لەدەستداوە.
 

Paylas: