TR KU SO
FB X
Cîhan

پاشای پێشووی ئێسپانیا بۆ هەمیشە بەرەو ئیمارات بەڕیکەوت

سارا
Yazar
📅 07 Ağustos 2020 16:41

پەیامی کورد    ...     پاشای پێشووی ئێسپانیا بۆ هەمیشە بەرەو ئیمارات بەڕیکەوت 

" خوان کارلۆس " پاشای پێشووی ئێسپانیا ئیماراتی وەکوو شوێنی هەمیشەیی مانەوەی خۆی هەڵبژاردووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو ئەبووزەبی بەڕیکەوت .

بە پێی ڕاپۆرتێک کارلۆس کە تاوانبارە بە وەرگرتنی بەرتیل لە پاشای بەحرەین و هەروەها فەسادی ماڵی لە پەیوەندی لەگەل ڕێکەوتننامەیەکی ئابووری لەگەڵ دەوڵەتی سەعوودیدا ، لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی لە کار و پاشایەتی کشاندەوە .

ئەو لە مانگی ڕابردوودا بە ئاگاداری کوڕەکەی " فیلیپ ی شەشەم " پاشای ئێستای ئێسپانیا گەیاندبوو کە بە نیازی تەبعید کردنی خۆخواستەی خۆی هەیە .

هەر لەمبارەوە شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەیەکی تایبەتی کە لە فەڕەنساوە بەرەو ئەبووزەبی دەڕۆیشت لە ڕاوەستانێکی کورتدا لە ئێسپانیا " خوان کارلۆس" یشی لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی بۆ ئیمارات بردووە تاکوو ئەو کە لە تەمەنی ٨٢ ساڵەیی بەسەردەبات باقی تەمەنی خۆی لەم ووڵاتەدا بەسەرببات .

Paylas: