TR KU SO
FB X
Cîhan

پێشبینی دەکرێت لەم ووڵاتەدا ڕۆژانە ٦ هەزار کەس گیانیان لە دەست بدەن

سارا
Yazar
📅 22 Ağustos 2020 12:08

پەیامی کورد     ...    پێشبینی دەکرێت لەم ووڵاتەدا ڕۆژانە ٦ هەزار کەس گیانیان لە دەست بدەن .

کارناسان پێش بینی دەکەن کە لە خراپترین دۆخ دا لەوانە تا مانگی دێسەمبەر ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا بگاتە ڕۆژی ٦ هەزار کەس و زیاتر ببێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە ، لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠٠ کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا لە دەست دەدەن .

لە مۆدێلێکی نوێدا کە ڕۆژی هەینی بە پێی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی واشینتۆن دا بڵاو کرایەوە ، لێکۆلەران پێش بینی یان کرد کە ژمارەی مردنی ڕۆژانە لە مانگی سێپتەمبەر بە ئارامی کەم دەبێتەوە - دواتر بە دەستپێکردنی مانگی دێسەمبەر جارێکی دیکە بۆ نزیکەی ٢ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا زیاد دەبێت . ئەم کارناسانە لەو باوەڕەدان لە دواتر بە پێی ئەوەی کە ڕابەرانی ئێمە ئەنجامی دەدەن ، دۆخەکە دەتوانێ بەرەو خراپتر بوون بڕوات . لە ڕاستیدا بۆ مانگی دێسەمبەر ئەگەر ئێمە بە هیچ شێوەیەک کارێک نەکەین ، ڕێژەی قوربانیانی ڕۆژانە لە ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەرز دەبێتەوە و دەتوانێ بگات ڕۆژانە ٦ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا .

بە پێی ئەم پێش بینی یە ڕێژەی مردن ٣١٠ هەزار کەس لەم مانگەدا پێش بینی دەکرێت .

 

Paylas: