شهڕڤانان پاشەكشەیان بەسوپای توركیا كرد
شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەتەواوی بەرەكانی شەڕ لەكانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان پاشەكشەیان بەسوپای توركیاو چەكدارەكانی كردووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کە بڵاویكردووتەوە، شەرڤانانی یەپەگە لەبەرەكانی شەڕ لەناوچەكانی شیە، جندرێس، ماباتا، بلبلە، راجۆو شەرا پاشەكشەیان بەسوپای توركیا كردووەو زیانی زۆریان لێداون.
ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە زیانەكانی سوپای توركیا بەشێوەیەكە لەرۆژی رابردوودا 25 سەربازی سوپای توركیا كوژرانو زیاتر لە 40 چەكداری تری سەر بەسوپاكەش كوژران.
هەروەها دەیان سەربازو چەكداری تری سەر بەتوركیا كوژران، كە وردەكاری ژمارەیان تائێستا نەزانراوەو شەڕیش لەچەند ناوچەیەك بەردەوامە.
سوپای توركیا لە 20ی مانگی یەكەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان كردووەو ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەیە، كە رووبەڕووی بەرگرییەكی توندی شەرڤانان بووەتەوە.