TR KU SO
FB X
Cîhan

پێشنیار و ڕاسپاردەی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا بە وولاتی ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2019 19:23

پەیامی کورد  ...  ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕاسپاردەیی دەداتە ڕووسیا کە خوان گوایدۆ وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی بناسن.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆن بۆلتۆن ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمرکا بە بلاو کردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ، داوای لە ڕووسیا کرد کە " خوان گوایدۆ " وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ووڵاتی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی بناسێنن .

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : دوو بەرابەر کردنی ڕێژەی " قومارێکی خراپ " ئەو باشتر ناکات .

ڕووسیا باقی ووڵاتان هەورەها کاتیان هەیە تا بۆ کۆمەلگای ووڵاتانی بەرپرسیار کە گوایدۆ ، سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەیی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی ناساند و بەرەو ڕێگای ئازادی و خۆشبەختی لە ڤەنزۆئێلا ببنە یەک .

جۆن بۆڵتۆن هەروەها بە " نیکۆلاس مادۆرۆ " ی سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێلا پێشنیار کرد کە واز لە پۆستەکەی خۆی بهێنێت . مادۆرۆ ش لە کاردانەوە بە قسەکانی بۆڵتۆن ، ڕایگەیاند قسەکانی ئەو بێمانایە .

جێگای ئاماژەدانە کە ڕۆژی ٢١ی جانیوەری ناڕەزایەتییەکانی گشتی لە دژی مادۆرۆ دەستی پێکرد و ڕۆژی ٢٣ی جانیوەری خوان گوایدۆ ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزۆئێلا خۆی وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ئەم ووڵاتە ڕاگەیاند .

Paylas: