TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشتییەکی لە ڕادەبەدەر زەبەلاح دەبێتە سەرسووڕهێنەرترین هۆتێڵی جامی جیهانی قەتەر

سارا
Yazar
📅 28 Ekim 2022 20:12
پەیامی کورد   ... کەشتییەکی لە ڕادەبەدەر زەبەلاح دەبێتە سەرسووڕهێنەرترین هۆتێڵی جامی جیهانی قەتەر

بە ووتەی خاوەنی MSC World Europa ، درێژییەکەی ٣٣٣ مەتر و بەرزییەکەی ٦٨ مەترە .

ئەم کەشتییە ڕاستەوخۆ لە کارگەگەلی کەشتی سازی لە فەڕەنساوە بەڕێ کەوتووە و یەکەمین کەشتی یە لە جۆری خۆی کە لە گازی سرووشتی ووزە وەردەگرێت . ئەم کەشتییە بڕیار وایە لە بەرواری ١٣ی نۆڤەمبەرەوە هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی بۆ دەوحە بڕوات .

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی کۆمیتەی باڵای ڕادەستکردن و میرات ، زانیارییەکانی ئەم کەشتییە بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە .

٥ ئەستێرە

٢٦٣٣ کابین

٦ مەلەوانگەی ناوەندی ئاوی گەرم و تەندرووستی

فرۆشگاگەلی ووردەفرۆشتن و کڕین

درێژترین خلیسکێنەی ووسک لە دەریا

١٣ ڕێستۆرانت و چێشتخانە

Paylas: