کەشتی ئەمریکی ئامادەکراو بە ڕاکێتگەلی هیدایەتگەر گەیشتنە ناو دەریای ڕەش
پەیامی کورد ... کەشتی ئەمریکی ئامادەکراو بە ڕاکێتگەلی هیدایەتگەر گەیشتنە ناو دەریای ڕەش .
ناوەندی بەڕێوبەرایەتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵ لە هاتنی کەشتی ئەمریکی یوو ئێس ئێس لابوون ی ڕاکێت هاوێژ بۆ ناو دەریای ڕەش دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ،ناوەندی بەڕێوبەرایەتی بەرگری نیشتیمانی و نەتەوەیی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند کە کەشتی ئەمریکی یوو ئێس ئێس لابوونی ڕاکێت هاوێژ " توانایی هاوێشتنی ڕاکێتی هیدایەتگەری هەیە " ڕۆژی هەینی ١١ی جوون گەیشتووەتە ناو ئاوەکانی دەریای ڕەش . و لە لایەن هێزەکانی کەشتی فڕۆکەهەڵگری دەریای ڕەش ەوە لە ژێر چاودێری یە .
لە بەیاننامەی ئەم ناوەندەدا هاتووە ، هێزەکان و کەل و پەلی کەشتی فڕۆکەهەڵگری دەریای ڕەش کونترۆڵی هەنگاوەکانی کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکی لابوون یان دەست پێکردووە کە لە بەرواری ١١ی ئەم مانگەوە گەیشتووەتە ناو دەریای ڕەش ەوە