شتاین مایەر لە ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئێران هۆشداری دەدات
فرانک واڵتێر شتاین مایەر ، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا ، ئاڵۆگۆڕییەکانی نێوان ووڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە بابەتە ئابوورییەکانی ئێران و بە تایبەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .
واڵتێر شتاین مایەر کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بوو ، یەکیک بووە لە ڕاوێژکارانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ووڵاتانی زلهێز لەگەڵ ئێران .
شتاین مایەر دەڵێت : ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەڵمانیا تۆزێک سەربەخۆتر و دوور لە کاریگەرییەکانی ئەمریکا سیاسەت بکات لە بابەتە جیهانییەکاندا و بە باشی ئەرکی نێودەوڵەتی خۆی بە جێ بگەینێت .
سەرۆککۆماری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی " " نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا نەشاردەوە و ووتی : لە کاتی هاتنی ترامپ پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا ئاڵوگۆڕییەکی زۆری بە سەردا هاتووە .
شتاین مایەر هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ترامپ ووڵاتانی ئەورووپایی بە هاوپەیمان و بەشێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەژمار ناکات
لە درێژەی قسەکانیدا دەلێ ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە تێکبدرێت و ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی بدەن ئەوە دڵنیا بن کە شەڕێکی گەورە ڕوودەدات هەروەها چیتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانای شەڕێکی دیکەی نییە