TR KU SO
FB X
Cîhan

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سعودیا و قەتەر دەست پێدەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 11 Ocak 2021 16:39

پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سعودیا و قەتەر دەست پێدەکاتەوە

 

ئەمڕۆ دوو شەممە عەرەبستانی سعودیە ‌و قەتەر گەشتە ئاسمانییەكانیان دەستپێدەكەنەوە بۆ یەكەمجار لە دوای٣ ساڵ لە راگرتنی گەشتەكان.

 

لە ساڵی ٢٠١٧ دا عەرەبستانی سعودیە لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن گەمارۆیان خستەسەر قەتەر، دەروازە وشكایی، ئاسمانی و ئاوییەكانیان بەڕووی دا داخست.

 

هەفتەی رابردوو لە كۆنگرەی عولا لە عەرەبستان كۆتایی بە قەیرانی كەنداو هێنرا و سعودیە و قەتەر رێككەوتن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

 

پێرێ سنوری وشكانی نێوان سعودیە و قەتەر كرایەوە لەژێر جێبەجێكردنی رێنمیاییە تەندروستییەكاندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەستیپێكردەوە.

 

هاوكات بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئیمارات سنورەكانی بەڕووی قەتەردا بكاتەوە.

 

ئەمڕۆ سعودیە گەشتەكانی لە ریاز و جەدەوە بۆ دۆحە دەستپێدەكاتەوە لەگەڵ ٤ گەشی هەفتانە لە ریاز و 3 گەشت لە جەدەوە، یەكەم گەشتیش ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ بە كاتی عەرەبستان دەبێت لە ریازەوە.

 

هاوكات هێڵی ئاسمانی قەتەری رایگەیاند لە ئەمڕۆوە گەشتەكانیان بۆ ریاز و جەدەی سعودیە دەستپێدەكەنەوە.

 

دوو رۆژتر پێشتریش هێڵی ئاسمانی قەتەری رایگەیاند گەشتەكانی لە رێگای ئاسمانی عەرەبستانەوە دەستپێكردووەتەوە.

Paylas: