گەشتی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەست پێ دەکات
پەیامی کورد... گەشتی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەست پێ دەکات
تورکیا و ئیسرائیل هەنگاوێکی دیکەیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان نا و ڕێککەوتنێکیان لە بواری گەشتی ئاسمانیی واژۆ کرد.
بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی تورکیا، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، ڕێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەر دوو لادا واژۆ کرا.
باسیان لەوەش کردووە، لەدوای ساڵی ١٩٥١ەوە بۆ یەکەم جارە ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا واژۆ بکرێت، وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەکە گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ شارە جیاوازەکانی تورکیا، دەستپێدەکات.
بڕیارەکەش دوای کۆبوونەوەی نێوان دەسەڵاتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیسرائیل و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا و کۆبوونەوەیەکی چەند مانگێک بەر لە ئێستای نێوان وەزیری گەیاندنی ئیسرائیل و هاوتا تورکییەکەی، دێت.