TR KU SO
FB X
Cîhan

گەیشتنی سیگناڵگەلی خاوەن سەرچاوەی نادیار بۆ سەر گۆی زەوی لە بۆشایی کەیهانەوە

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2020 21:38

پەیامی کورد     ...    گەیشتنی سیگناڵگەلی خاوەن سەرچاوەی نادیار بۆ سەر گۆی زەوی لە بۆشایی کەیهانەوە 

گرووپێک لە ئەستێرە ناسان و ئەختەر ناسان ، لەوانەش توێژەرەوانی ئەنیستیتۆتی تەکنۆلۆژیای ماساچۆسێت لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ، سیگناڵگەلێکی کەیهانی یەک لە دوای یەکیان کە پەیوەندیدارە بە تیشک گەلی ڕادیۆیی خێرا و یەک لە دوای یەک دۆزیوەتەوە کە سەرچاوەکانی نادیارە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری Nature ، ئەم سەرچاوەیە کە بە ناوی FRB 180916.J0158 + 65 دیاریکراوە ، ٥٠٠ میلیۆن ساڵی نووری لە گۆی زەوین دووری هەیە .

FRB 180916.J0158 + 65 ، دۆزراوە بە کەڵک وەرگرتن لە تەلێسکۆپی CHIME لە کەنەدا ، یەکەمین سەرچاوەی بەرهەم هێنەری چەرخەی دووبارەکەرەوەی تیشک گەلی ڕادیۆیی خێرا و یەک لە دوای یەک بووە . بۆ ماوەی چوار ڕۆژ نوورەکە تیشک دەداتەوە و بە دوای ئەوەدا دەورەیەکی ١٢ ڕۆژە بیدەنگی دەست پێدەکات . خودی چەرخەکە ١٦ ڕۆژە و بۆ ماوەی ٥٠٠ ڕۆژ ئەم وێنایە دووبارە بووەوە .

سەرچوەی تیشکەکانی ڕادیۆیی لە دەورووبەری کەهکەشانێکی مارپێچی دا بوونی هەیە .

بە ووتەی زانایان ، تیشکگەلی ڕادیۆیی کە دووبارە دەبنەوە لە جۆرە فڕێکانسێکی وەهادا پەدیدەیەکی نوێ لە فیزیای نجووم و بۆشایگەرییە . 

Paylas: