TR KU SO
FB X
Cîhan

سوید و فینلاند بژاردەی ئەندامیەتی ناتۆ تاوتوێ دەکەن

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2022 12:27
پەیامی کورد    ...  سوید و فینلاند بژاردەی ئەندامیەتی ناتۆ تاوتوێ دەکەن

بە گوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوەی دێمۆسکۆپ؛ تەلەفزیۆنی سوید دەریخست، ژمارەی ئەو خەڵکانە کە خوازیاری ئەندامیەتی لە ناتۆدان ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرز بووەتەوە. 

به پێی لێکۆڵینەوەکان، هۆکاری ئەم داواکارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆپڕاسیۆنی نیزامی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین. 

سوید لە ساڵی ١٨١٤ بەولاوە بەشداری هیچ شەڕێکی نەکردوە و بە بەردەوامی سیاسەتی دەرەوەی ووڵاتی سوید و فینلاند دژی شەڕکردن و داگیرکاری بووە. 

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی دێموسکاپ، سەدا ٥١ی سویدییەکان خوازیاری ئەندامیەتی لە ناتۆیان هەیە.

لەم لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە سەرەکیترین دەرەنجامی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، یەکگرتنەوە و یەکڕیزی ووڵاتە بێلایەنەکانی ئەورووپا لەگەڵ ناتۆدا بووە. 
 

Paylas: