TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئەمریکا لەنزیک منبەج بنکەیەک دادەمەزرێنێت

نەهرۆ
Editor
📅 04 Nisan 2018 13:58

سوپای ئەمریکا لەباشووری رۆژھەڵاتی گوندی دادات کە دەکاتە باکووری شارۆچکەی منبه‌ج، بنکەیەکی سەربازیی دادەمەزرێنێت و خاڵی چاودێری لە ناوچەکە فراوانتر دەکات.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن، کە سوپای ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بنکە سەربازییەکە تەنھا (٨) کلیۆمەتر لەھێڵی نێوان شارۆچکەی جەرابلوسی ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچکەی مه‌نبه‌ج دوورە، بنکە سەربازییەکەی دیکەی ئەمریکا تەنھا چوار کلیۆمەتر لە بەرەی شەڕەوە دوورە، کە دەکەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمه‌ریکا لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە ناوی نوایمیە جێگیربوون.

Paylas: