Cîhan
سوپای ڕووسیا نزیکەی ٪١٠ی تواناکەی لەدەستداوە
پەیامی کورد... سوپای ڕووسیا نزیکەی ٪١٠ تواناکەی لەدەستداوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی CNN، سوپای ڕووسیا نزیکەی 10٪ی توانا سەربازییەکی لە داگیرکردنی ئۆکراینادا لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سوپای ڕووسیا دووچاری وێرانەیی بووە و بەشێکی لە کەلوپەلەکانی چیتر بۆ کارکردن شیاونین.
ئەوەشی خستووتە ڕوو، بەشێک لە تانک و زرێپۆش و تۆپخانەکانی سوپاسی ڕووسیا لە جەنگی ئۆکراینادا لەناوچوون.
هاوکات دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا لە هەوڵی ئەوەدایە دەرچەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای کێیڤی پایتەختدا بکاتەوە و دزە بکاتە ئەو شارەوە بەڵام لە دوای دوو هەفتە لە شەڕکردن سەرکەوتوو نەبووە.