سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازی خۆی نوێ دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازی خۆی نوێ دەکاتەوە
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی نوێ کردوە لە گەروی هورمز، کە روبەرەکەی ٣١ هێکتار دەبێت، ماوەی شەش ساڵی ویستوە تا بەتەواوەتی بۆنیات نراوە.
لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی نوێ بە باوی "مەجید رابەر" درووست دەکەن، لە پارێزگای سیریک کە دەکەوێتە بەرەی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لە بنیاتنانی ئەو بنکەیە زیادکردنی ئۆپراسیۆنە دەریاییەکانی ووڵات و بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی ووڵاتە، چاودێریکردنی ناوچەی کەنداوە.
سوپای پاسداران ئەوەشیخستەڕو، ماوەی بنیاتنانی ئەو بنکە سەربازییە شەش ساڵی خایاندوە، توانای سەرپەرشتیکردنی جووڵە دەریاییەکانی گەرووی هورمز، کەنداو و دەریای عومانی هەیە.
دوێنێ چوارشەممە سوپای پاسدارانی ئێران لەرێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وێنەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەگەروی هورمز بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی وێنەکە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (USS Nimitz) ئەو رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە بەکاردەهێنێت کەتایبەتە بە کەشتی نەوت هەڵگر.