TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران هۆشداری لە ناو بردنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەدات لە کەنداوی عەرەبی

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2019 18:07

پەیامی کورد   ...   جێگری بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری پەرلەمان ڕایگەیاند، مووشەكە كورت مەوداكانی ئێران دەتوانن كەشتییە جەنگییەیكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كەنداوی عەرەبی بكەنە ئامانج.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ هەینی، محەمەد ساڵح جۆكار، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كاروباری پەرلەمان لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند "تەنانەت موشەكە كورت مەوداكانی ووڵاتەكەی دەتوانن كەشتیە جەنگیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بپێكن كە لە ئێستادا لە كەنداوی عەرەب جێگیركراون".
، دوای ئەوەی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا رایگەیاند "وڵاتەكەی كەشتی فڕۆكە هەڵگر و هێزی مووشەكی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە سەرەتای مانگی ئایارەوە زیاتر بووە ".

دوای هەفتەیەك لەو ڕاگەیندراوەی واشینتۆن، كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن و ژمارەیەك مووشەك گەیشتنە ئاوەكانی كەنداوی عەرەب و پێشتریش فڕۆكەی مووشەك هەڵگری جۆری B-52 لە لایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە گەیشتە رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

Paylas: