سوپای سوریا غوتەی رۆژهەڵات کۆنترۆڵ دەکات
هەرچەندە ئەمریکاو چەند وڵاتێکی دیکە هێزەکانیان بەڕێکەوتوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سوپای سوریا غوتەی رۆژهەڵاتی بەتەواوی کۆنترۆڵکردووە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جەنەڕاڵ یوری یێڤتوشینکۆ سەرۆکی سەنتەری ئاشتی و پێکەوەشادبوونەوە لەسوریا ڕایگەیاندووە، کە هەڵکردنی ئاڵای سوریا لەسەر باڵەخانەیەکی شاری دوما بەواتای کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە و تەواوی غوتەی ڕۆژهەڵات دێت.
لای خۆشیەوە چهنهراڵ پوزنیخیر، سوپا سالاری سوپای روسیا رایگهیاد، کە وڵاتەکەی پۆلیسی سهربازی رهوانهی دوما دهكات.
دەشڵێت، له سبهینێوه پۆلیسی سهربازی روسیا بو پاراستنی ئاسایشی ناوچهكه لهدوما جێگیر دهكرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە (٨)ی ئەم مانگە، سوپای سوریا بەچەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری دوما لەغوتەی رۆژهەڵات و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی کە زۆرینەیان ژن و منداڵن گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.