TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژرا و دیلەکانی بڵاوکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 23 Ekim 2023 18:35

پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژرا و دیلەکانی بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری کوژراو و دیلەکانی لەڕیزەکانی سوپا لەسەرەتای تۆفانی ئەقساوە بڵاوکرادەوە.

دانیاڵ هغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا لەدەستپێکی جەنگ و ڕاگەیاندنی تۆفانی ئەقساوە ٣٠٨ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ٢٠٨ سەربازیش لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە بەدیل گراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە نوێترین ئاماری ژمارەی دیلەکانە و ئەوەش لەکاتێکدایە کۆبوونەوەی دەزگای هەواڵگری بەردەوامە، وتیشی ” ئێمە لەرێگەی ئەفسەرانی هێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هەموو خێزانەکانی دیلەکاندا”

هاوکات، لەسەرەتای دروستبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئیسرائیلی ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە ئەوەش بەهۆی ئەو موشەکانەی حەماس لەکەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەوە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی ئیسرائیلی دەکات.

Paylas: