Cîhan
سوپای تورکیا لەناحیە شەڕا کەوتنە بۆسەی شەڕڤانانەوە
شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لەبۆسەیەکدا کە بۆ قافڵەیەکی سوپای تورکیایان دانابوو، ژمارەیەک سەربازی تورکیایان کوشت و لەناحیەی شەڕای عەفرینیش سی تیرۆریستی سەر بەگروپی سوڵتان موراد دوەکوژن.
قافڵەیەکی سوپای تورکیا لەسەر رێگای ناحیەی شەرا و عەفرین کەوتنە بۆسەیەکی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ەوە، بەپێی زانیارییەکان لەئەنجامدا (٧) سەربازی سوپای تورکیا لەو بۆسەیەدا کوژراون.
لە لایەکی دیکەشەوە بەپێی هەواڵی میدیاکانی خۆرئاوای کورستان، لە چالاکییەکی گەریلایی یەپەگە و یەپەژە بۆسەر گرووپی (سوڵتان موراد)ی سەر بە گروپی چەکداری سوپای سوریا ئازاد، لە گوندی (دێر سەوان) لە ناحیەی شەرای سەر بە عەفرین (٣٠) تیرۆریست کوژراون.