TR KU SO
FB X
Cîhan

سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی

Navas Jan
Admin
📅 23 Kasım 2023 18:58

پەیامی کورد... سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی


سوودانی ڕایگەیاند، عێراق ئامادەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی.

میدایا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كە لەمیانی كۆبوونەوەی ئالپئارسلان بایراكدار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق،هەردوولا تاووتوێی پەیوەندیی و هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان كردوەو، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكانی هەردوو وڵات كراوە سەبارەت بە دووبارە دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی ئابووری و هەوڵە بەردەوامەكانی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی.

میدیاكان ئەوەشیخستەڕوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە دیدارەكەدا جەختی لەسەر ئامادەیی عێراق كردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت و، ڕایگەیاندوە ، عێراق ئامادەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی.

Paylas: