TR KU SO
FB X
Cîhan

سوورپرایزی مەرگباری کڵاشینکۆف

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2020 19:50

پەیامی کورد      ...    سوورپرایزی مەرگباری کڵاشینکۆف

ڕۆژنامەی بەریتانی دەیلی مەیل لە ڕاپۆرتێکدا بە توێژینەوە و پێداچوونەوەی نوێترین مووشەکی دژە ئاسمانی کڵاشینکۆف ڕادەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ویل ئێستۆوارت ڕۆژنامەنووسی دەیلی مەیل لە مەقالەیەکدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە نوێترین مووشەکی دژە ئاسمانی ڕووسی 9M333  کە لەم دواییانە لە لایەن کڵاشینکۆف ەوە خراوەتە ڕوو ئاشکرا دەکات .

ئەم ڕۆژنامەنووسە لە مەقالەکەی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە خستنە ڕووی بەرهەمێک کە بە پێی بنچینە و بنەڕەتی " بیوەشێنە ، لە بیری مەکە " کار دەکات ، لە سەرووبەندی هاتنی کریسمەس شتێکی لەناکاو نییە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : ئەم مووشەکە بۆ لە ناو بردنی فڕۆکەگەلێک لە بەرزاییەکی کەم ، باڵەفڕگەلی بێفڕۆکەوان و بێ سەرنشین دیزاین و ئامادە کراوە .

ئەم مووشەکە دەتوانێ بە بێ ڕێنموونی زیادە لە دوای هاوێشتنی ئامانجەکە بناسێتەوە . لەم مەقالەیەدا هەروەها هاتووە کە بەرهەم هێنانی ئەم وەجبە لەم مووشەکگەلە لە ئێستادا بۆ جێگیر کردن لە ناو ئەرتەشی ڕووسیادا دەستی پێکردووە .

ئەم مووشەکانە بە کڵاوی ٥ کیلۆگرامی توانایی ئەوەیان هەیە بە کەڵک وەرگرتن لە تیشکی نوور ، تیشکی سەرووی سوور یا خود دژی دەستوەردان ئامانجەکەی خۆی بپێکێت . ئەم ڕۆژناممەنووسە ەل کۆتایی دا ڕایگەیاند : ئەم مووشەکە بووتە نوێکارییەکی دیکە لە نوێکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دا.

Paylas: