TR KU SO
FB X
Cîhan

سوریا/ لە هێرشیکی داعش دا ٩ کەس کوژران

Navas Jan
Admin
📅 04 Ocak 2021 15:06

پەیامی کورد ... سوریا/ لە هێرشیکی داعش دا ٩ کەس کوژران

 

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر پاسێك له‌ سوریا نۆ کەس، کە حەوتیان سەربازی سوپای سوورین كوژراون.

 

روانگەكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  كه‌ هێرشەکە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی كانوونی دووه‌م لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە، کە ئەو پاسە لە رێگا بووە لە رەققەوە بۆ دیمەشقی پایتەخت. جگە لە کوژرانی نۆ کەسەکە، ١٦ دیکەش بریندار بوون.

 

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەی رابردوو، ئەمە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر پاسێک، کە سەربازانی سووریا دەگوازێتەوە، رەنگە سەرنشینەکانی دیکەی نێو پاسەکە، کەسوکاری سەربازەکان بووبن.

Paylas: