Cîhan
SpaceX بۆشاییگەرێک بۆ فڕین لە مەریخ تاقیدەکاتەوە
پەیامی کورد ... SpaceX بۆشاییگەرێک بۆ فڕین لە مەریخ تاقیدەکاتەوە
کۆمپانیای SpaceX ئیلۆن ماسک هەواڵ لە تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی بۆشاییگەرێک دەدات بۆ سەفەری مەریخ
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای SpaceX ی ئیلۆن ماسک بۆشاییگەری Starship کە بڕیار وایە بۆ فڕین بنێردرێتە مەریخ و کەلکی لێوەربگیرێت بە سەرکەوتووانە تاقیکردوەتەوە .
ئەم کۆمپانیایە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : دووهەمین تاقیکردنەوەی فڕینی Starship بە بەرزایی فڕینی ١٥٠ مەتەر .
نموونەی سەرەتایی Starship SN6 لە سەکۆی هاوێشتنی بووکا چیکا لە ئیالەتی تەگزاسی ئەمریکا تاقی کرابووەوە .