TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل بە جیددییەتی تەواوەوە دژی ئێران کار دەکات

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2019 23:02

پەیامی کورد  ...  ئیسرائیل بە جیددییەتی تەواوەوە دژی ئێران کار دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادێمیر پووتینن ی ڕاگەیاندووە کە ووڵاتی ئیسرائیل بە جیددییەتی تەواوەوە دژی سەقامگیری سەربازی ئیران لە سووریا کار دەکات و بەرەنگار دەبێتەوە .

لە سەنەدی بڵاو کراوە لە لایەن دەفتەری سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە هاتووە : " ڕۆژی ٤ی مانگی جانیوەری بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتوووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا دا ئەنجام دا کە لەو بوارەدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە جیددیەتی تەواوەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە بە درووست کردنی بنکەی سەربازی ئێران لە سووریا کار دەکات . "

بنکەی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی کرێملین ڕایگەیاند کە ڕابەرانی دوو ووڵاتی ڕووسیا و ئیسرائیل لە پەیوەندییەکیئ تەلەەفوونیدا ، پێشکەوتنەکانی دۆخ لە سووریا و لەوانەش لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاگەێندراوەکەی واشینتۆن پەیوەست بە دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا قسەیان کرد . ئەم ووتوووێژە تەلەفۆنییە لە سەر داوای ئیسرائیل ئەنجام بووە .  

Paylas: