ئیسرائیل؛ حەماس لە باکووری غەززە دەسەڵاتی نەماوە
پەیامی کورد... ئیسرائیل؛ حەماس لە باکووری غەززە دەسەڵاتی نەماوە
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كردیانه سه‌ر غه‌زه، توانیویانه گورزی كاریگه‌ر له حه‌ماس بوه‌شێنن و ئێسته باكوری غه‌زه له ژێر كۆنترۆڵی حه‌ماس هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.
دانیاڵ هاگاری گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به میدیاكانی گوت، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی باكوری غه‌زه كه هه‌ر له‌وێ مابوون، به‌ره‌و باشوور ده‌ڕۆن و باكوری كه‌رته‌كه له ژێر كۆنترۆڵی حه‌ماس چووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌و پێی وایه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له باكوری غه‌زه مابوون، له ژێر گوشاری حه‌ماس راگیرابوون و كرابوون به قه‌ڵغانی به‌رگری و ئێسته كه حه‌ماس هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ستیان به كۆچ كردووه و هه‌ر له‌م دوو رۆژه‌دا لانی كه‌م 50 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ره‌و باشوور رۆیشتوون.