TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر مەقەڕڕی میلیشیاکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی تەیفوور

سارا
Yazar
📅 23 Aralık 2019 14:19

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل هێرشی کردە سەر مەقەڕڕی میلیشیاکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی تەیفوور

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند : ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر مەقەڕڕی میلیشیاکانی ئێران لە سووریا ، لەوانەش هێرشی سەر فڕۆکەخانەی تەیفوور ڕاگەێندرا .

کەناڵی هەواڵی الحدث هەواڵی دا کە ئامانج لەم هێرشە لە ناو بردنی فەرماندەیەی پلە باڵای سوپای پاسداران بووە . و لە ئەنجامی هێرشی ڕاکێتگەلی ئیسرائیلی بۆ سەر فڕۆکەخانەی تەیفوور لە حەما و ناوچەی سەیەدە زەینەب لە ناو شاری دیمەشق چەند کەس کوژران .

هەندێک سەرچاوەی هەواڵی دیکە ڕایانگەیاندووە یەکێک لە پاسدارەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی " ئەمیر حاجی زادە " فەرماندەی هێزی ئاسمانی و گەردوونی سوپای پاسداران لەگەڵ ژمارەیەک لە کارناسانی سەربازی سوپا لە سووریا ، کراوەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل و بە ئەگەری زۆر لە ناو چووە .

Paylas: