ئیسرائیل پلانی هێرشكردن بۆ سەر ئێران دادەنێت
پەیامی کورد … ئیسرائیل پلانی هێرشكردن بۆ سەر ئێران دادەنێت
سوپاسالاری ئیسرائیل، ئاشكرایكردوه: له‌ئێستادا كاره‌كانیان سه‌باره‌ت بهئامادهكاری بۆ هێرش كردنه سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، چڕ كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی گۆڤاری تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئافیف كۆخاڤى سوپا سالارى ئیسرائیل رایگه‌یاندوه: سوپا، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
كۆخاڤی ئاماژه‌ی به‌په‌سه‌ند كردنی بوودجه‌ی 2021-2022ی حكوومه‌ت له‌په‌رله‌مانی ئیسرائیل كرد وئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئه‌و به‌شه‌ی لهبوودجه بۆ سوپا دیاری كراوه، گونجاوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران.
گوتیشی: كاره‌كانمان سه‌باره‌ت بهئامادهكاری بۆ هێرش كردنه سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، چڕ كردووه‌ته‌وه.