TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل گۆڕین و داڕێشتنی نەخشەی " کەرانەی باختەری " لە چوارچێوەی " مامەڵەی سەدە " دەست پێکرد

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2020 15:56

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل گۆڕین و داڕێشتنی نەخشەی " کەرانەی باختەری " لە چوارچێوەی " مامەڵەی سەدە " دەست پێکرد  .

ئیسرائیل گۆڕین و داڕێشتنی نەخشەی " کەرانەی باختەری " لە چوارچێوەی " مامەڵەی سەدە " کە پێشنیارکراوی ئەمریکایە بۆ ئەوەی کە ببێتە بەشێک لەو ووڵاتە دەست پێکرد 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە The Jerusalem بە ووتەی بێنیامین ناتانیاهوو ، ئیسرائیل نەخشەبەرداری خۆی لەو سەرزەوینانەی کە بەناوبانگە بە " کەرانەی باختەری " دەست پێکردووە کە بە پێی بەرنامەی ئاشتی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، بەشێک لەم ووڵاتە دەبن .

ناتانیاهوو هەروەها لە تەشکیل کردنی کۆمیتەیەکی تایبەت بە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئامادەکردنی نەخشە هەواڵیدا .

ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە : پسپۆڕان لە میانەی پێشەو چوونی کارەکەن ، هەروەها ئەمە ٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە . ئێمە لە ساڵی ١٩٦٧ ەوە چاوەڕێ ئەمەین .

لە ٥ی فێبریوەری ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی جیهادی لە دژی " مامەڵەی سەدە ی ئەمریکا " ی ڕاگەیاند کە فەلەستینییەکان دەبێ شەڕ لە دژی ئیسرائیل دەست پێبکەن تاکوو دەرگیری لە نێوان ووڵاتان چارەسەر بکرێت .

 

Paylas: