ئیسرائیل کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەی لە لۆبنان پشتڕاست دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ووڵاتەکەی لە لۆبنان پشتڕاست دەکاتەوە
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ووڵاتی ئیسرائیل ، سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە کە ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ووڵاتەکەی لەئاسمانی باشووری لوبنان کەوتۆتە خوارەوە.
لەڕاگەێندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە هیچ ترسێک نیە بۆ ئەوەی زانیارییەکانی فڕۆکەکە دزەی پێبکرێت.
سوپای ئیسرائیل هۆکاری خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئاشکرانەکردوە و تائستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەخستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرانەکردوە.هەروەها دانپێدانانی ئیسرائیل لە تێکشکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لە باشووری لۆبنان لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئەرتەشی ئیسرائیل لە تێکشکانی فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان سەر بە ئەرتەشی ئیسرائیل لە دووری ٢٠٠ مەتری مەترسی ئاوییەوە لە ناو خاکی لۆبنان و لە دوای پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی ئەم ووڵاتە لە سەر شارۆچکەی عیتا الشعب لە باشووری ئەم ووڵاتە هەواڵیدابوو .