TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل پاڵپشتی خۆی بۆ فڕۆشتنی ئێف - ٣٥ ی ئەمریکی بە ئیمارات دەربڕی

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2020 17:51

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل پاڵپشتی خۆی بۆ فڕۆشتنی ئێف - ٣٥ ی ئەمریکی بە ئیمارات دەربڕی 

ناتانیاهوو : ئێمەە لەگەل کێشەیەکی هاوبەش بەرەوڕووین .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئێمە هەموو لەگەڵ مەترسییەکی هاوبەش بەرەوڕووین و بە باشی ئەم بابەتە تێدەگەین .

ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : " گرینگ ئەوەیە کە ئێمە قەول و قەرار و بڕیاری تەواو ڕێک و پێکمان لە لایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە بەو پێیە دەبێ باڵایی و باشترین بوونی سەربازی خۆمان بپارێزین .

پاراستنی باڵایی سەربازی ئیسرائیل یاسایەکە لە ئەمریکا کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرپرسیار دەکات لە هەر ڕیگایەکی جیاوازە بێت لەوانەش درووستکردنی سنوورداریەتی بۆ فرۆشتنی چەک بۆ باقی ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە پارێزگاری و پاراستنی باڵایی سەربازی ئیسرائیل لەم ناوچەیە متمانە بە دەست بهێنێت .

یەکەمین هەنگاوی ئاسکرا لەم ڕیگایەدا بەقەرار کردنی پەیوەندی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسرائیلە . بەرقەراری پەیونەیدییەک کە یاکیک لە تایبەتمەندییەکانی ڕادەستی کردنی فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ ە بەم ووڵاتە .

نووسینگەی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئیسرائیل بە فرۆشتنی فڕۆکەگەلی شەڕ کەری جۆری ئێف - ٣٥ بە ئیمارات هیچ دژایەتیەکی نییە و نایکات .

 

Paylas: