TR KU SO
FB X
Cîhan

" ڕاستییەکی تۆقێنەر " دەربارەی مووشەکگەلی بالیستیکی ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2021 18:40

پەیامی کورد      ...    " ڕاستییەکی تۆقێنەر " دەربارەی مووشەکگەلی بالیستیکی ئەمریکا .

ئەمریکا زیاتر لە نیو سەدەیە کە مووشەکگەلی بالیستیکی دوورگەپەیمای ڕەت کراوەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە مەقالەیەکدا بە قەڵەمی پسپۆڕ پیتەر هۆسی لەمبارەیەوە دەنووسێت .

نووسەری مەقالەکە لە پاڵپشتیکەرانی بەرنامەی زیادکردنی تەمەنی بە سوودی مووشەکگەلی بالیستیکی Minuteman III  ڕەخنەی گرت و ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی درووستکردنی مووشەکگەلی ‌هێڵەرەوەی ستراتیژیکی ئەتۆمی نوێی (GBSD)  کرد . بە ووتەی ئەو مووشەکگەلی Minuteman III پێشتر لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ و سەرەتای ٢٠٠٠ لە ئەمریکا دوو جار پەرەی پێدرا تاکوو تەمەنی بەسوودی ئەوان تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاد بکەن . ئەم پسپۆڕە ووتی : بەداخەوە چیتر ناتوانرێ تەمەنی مووشەکگەلی Minuteman III زیاد بکرێت .

کۆی گشتی سیستەمی ئەم مووشەکانە دەبی باشتر بکرێت وەکوو : ژێرخان ، فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و پێگەی پیشەسازی مووشەکگەلی مینیتۆمێن دەبێ بگۆڕدرێت .

پێشتر ، جێگری کۆمیتەی هاوبەشی هیزە چەکدارەکانی ئەمریکا ، ژەنەڕاڵ جۆن هایتن ڕوونی کردەوە کە مووشەکگەلی شەست ساڵەی کۆنی ئەمریکا لە ماوەی دە ساڵی دیکە لە یەک دەترازێت و هەڵدەوەشێتەوە . ئەم بیرۆکەیە لە لایەن سەرۆکی فەرماندەیی ستراتیژیکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، دەریادار چارڵز ڕیچارد ەوە بڵاو کراوەتەوە . لەم مەقالەیەدا هاتووە : هەر دووکیان جەختیان کردەوە کە ئەگەری ئەرتەشی ئەمریکا مۆدێڕنیزە نەکرێت ، سیستەمی ئێستای مووشەک گەلی Minuteman III بە تەواوی ژەنگ دێنێت .

ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە پێویست بوونی و گرینگی خێراکردنی ئەم ڕەوەندە بە هۆی گۆڕانکارییە نوێیەکان ئەوانەی لە پێشبڕکیدان ڕێکەتنیان هەیە چوونکە هەر قۆناغێک لە ناساندنی بەشە نوێیەکانی لە ٢٤ تاکوو ٣٦ مانگ درێژە دەخاێنێت 

 

 

Paylas: