TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆسترالیا چوار گرێبەستی ووڵاتەکەی لەگەڵ چین، کۆماری ئیسلامی و سوریا هەڵوەشاندەوە

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2021 14:40

پەیامی کورد     ...    ئۆسترالیا چوار گرێبەستی ووڵاتەکەی لەگەڵ چین، کۆماری ئیسلامی و سوریا هەڵوەشاندەوە


دەوڵەتی ئۆسترالیا ڕۆژی چوارشەممە یەکی گۆڵان چوار گرێبەستی دوو لایەنەی لەگەڵ چین، کۆماری ئیسلامی و سووریای بە گوێرەی یاسا نوێیەکانی ئەم ووڵاتە هەڵوەشاندەوە.

ئەم یاسایانە به دەولەتی فیدراڵ ئەم ئیختیارە دەدات که ئەو گرێبەستە نێودەوڵەتییانەى دژی بەرژەوەندی گەل و نەتەوەکەی بێت هەڵیوەشێنێتەوە. 

لەوانە گرێبەست لەگەڵ دەوڵەت‌ فیدراڵەکان، ناوەندە دەوڵەتییەکان، ئەنجوومەنە خۆجێیەکان و زانکۆکانی ئۆسترالیا و ووڵات و ناوەندی بیانییە.

Paylas: