TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی عەرەب هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکای تورکیا لە دژی عێراق دەربڕی

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2020 17:04

پەیامی کورد      ...    یەکیتی عەرەب هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی خۆی بەرامبەر داگیرکارییەکای تورکیا لە دژی عێراق دەربڕی .

بەرپرسێکی کاربەدستی یەکیتی عەرەب ڕایگەیاند کە ئەم یەکیتی یە لە هەر هەوڵێک کە دەوڵەتی عێراق بۆ ڕاوەستاندنی داگیرکارییەکانی سەبارزی تورکیا بگرێتە پێش پاڵثستی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە هەروەها ووتی : یەکیتی عەرەب لە هەر هەنگاوێک کە دەوڵەتی عێراق لە پانتایی نێودەوڵەتی دا بۆ ڕاوەستاندنی داگیرکارییە سەربازییەکانی تورکیا هەڵبگرێت ، پاڵپشتی دەکات .

لە لایەکی دیکەوە هەروەها " ئەحمەد ئەبۆلغەیت " سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب ، پێشێلکاری یە دووبارەبووەکان لە سەر سەروەری وحاکمییەتی عێراق لە لایەن تورکیاوە مەحکووم کردووە .

Paylas: