Cîhan
تکایە بە بینینی ئەم نیشانانە خۆتان لە ماڵەوە قەرەنتینە بکەن " خەڵکی دیکە بپارێزن "
پەیامی کورد ... تکایە بە بینینی ئەم نیشانانە خۆتان لە ماڵەوە قەرەنتینە بکەن " خەڵکی دیکە بپارێزن "
پزیشکانی بەریتانی نیشانەگەلی نوێی کۆرۆنایان ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی تایبەت بە گوێ ، بۆڕی هەناسە و لووتی بەریتانیا ڕایانگەیاند : نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرنا لە ووڵاتانی دیکە نیشان دەدات کە ئەم ڤیرووسە لە ڕێگای چاو ، لووت و دەمەوە دەگاتە ناو لەشی مرۆڤەوە .
هەروەها دەڵێن ئێمە نیشانەگەلی نوێمان شناسایی کردووە و ئەگەر کەسێک ئەم نیشانانەی وەکوو " تای زۆر و کۆکەی بەردەوامی " نەبوو بەڵام هەستی خواردنی کەم بووەوە و هەروەها هەستی بۆن کردنی لە دەستدا ئەوە دەبێ خۆی قەرەنتینە بکات تاکوو بەربەستێک بێت لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا .
کەسانێک کە تەنیا تایان زۆر بەرزە و یا خود کۆکەی بەردەوامیان هەیە دەبێ خۆیان قەرەنتینە بکەن