کۆتایی بەهار شەپۆلێکی هاتنی کوللەکان ئێران و عێراق دەگرێتەوە
پەیامی کورد... کۆتایی بەهار شەپۆلێکی هاتنی کوللەکان ئێران و عێراق دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەکان لە بەهاری ئەمساڵدا بەشێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق و ئێران دەکەونە بەر شەپۆلی هاتنی کوللەکان و هەزاران کەس لەو دوو وڵاتە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوللە ئامادە کردووە.
بەپێی پێشبینی ڕێکخراوێکی ژینگەی ئێرانی، لە کۆتای بەهاری ئەمساڵدا هێرشی کوللەکان دەگاتە ئێران و عێراق و سەرچاوەی هاتنیشی وڵاتی سعوودیە، بۆیە زیاتر لە چوار هەزار لە هەر دوو وڵات خۆیان بۆ ئەو شەپۆلە ئامادە کردووە.
بەپێی زانیاری ئەو ڕێکخراوە، شەپۆلی کوللەکان لە عومان و یەمەن و بیابانی» ڕبعالخالی» دەگەنە ئێران و عێراق و ئەو کاتەش وەرزی چاندن و گەشەی کشتوکاڵ دەبێت لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.
خوێندنەوەی ڕێکخراوە ژینگەییەکان هێرشی کوللەکان یەک کیلۆمەتر پان دەبێت و بە ئاراستەی ڕۆیشتنیان هەشت کیلۆمەتر دەبێت، کە دەکرێت یەک شەپۆلی لەو شێوەیە 80 ملیۆن کوللەی تێدابێت، هاوکات هەر کوللەیەک ڕۆژانە سێ گرام سەوزی دەخوات.