تاڵیبان لە قەندهار سەدان بەندکراوی ئازاد کرد
پەیامی کورد … تاڵیبان لە قەندهار سەدان بەندکراوی ئازاد کرد
وتەبێژى بزوتنەوەى تاڵیبان ڕایگەیاند؛ توانیویانە گرتوخانەى ناوەندى شارى قەندەهار کۆنتڕۆڵ بکەن. دەشڵێت: سەدان بەندکراومان ئازاد کردووە.
لە تویتێکدا زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستمان بەسەر گرتووخانەی ناوەندیی لە شاری قەندەهاردا گرت.
ئاشکراشیدەکات، سەدان بەندکراوی نێو گرتووخانەکەیان ئازاد کردوە و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.
بەوتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، ئەو هێزە ئەمنییەی ئەرکی پاراستی گرتووخانەکەی لە ئەستودا بووە، روبەڕویان نەبونەتەوە و خۆیان و چەک و کەرەستە سەربازییەکان رادەستی چەکدارانی تاڵیبان کردووە.
ئاژانسەکانى هەواڵ لە ئەمەریکا باس لەوە دەکەن، لەگەڵ پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئاراستەی ناوەندی ویلایەتەکان و کەوتنی یەک لە دوای یەکی ئەو ویلایەتانە، دەزگاکانی هەواڵگریی ئەمەریکا پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ماوەی سێ مانگدا بزووتنەوەی تاڵیبان دەست بەسەر کابوڵی پایتەخدا بگرێت.