TR KU SO
FB X
Cîhan

تاڵیبان : ئیزن نادەین هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان دووبارە ببێتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Nisan 2022 15:40
پەیامی کورد    ...  تاڵیبان : ئیزن نادەین هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان دووبارە ببێتەوە

زەبیحۆڵلا مۆجاهید ، ووتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند هیچ مەترسییەک لە ناو خاکی ئەفغانستان ەوە بەرەوڕووی پاکستان نییە و ئیزنی دووبارە بوونەوەی بۆمبارانی ئەفغانستان لە لایەن ئیسلام ئاباد ەوە نادرێت .

هەژموونی تاڵیبانی پاکستانی لە ئەفغانستان پشتڕاست ناکەینەوە و بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین لە ناو خاکی ئێمەوە دژی ووڵاتێکی دیکە کەڵک وەربگرێت .هێرشگەلی ئاسمانی ئەم دواییەی پاکستان بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان ٥٠ کوژراوی بە دواوە بوو و کاردانەوەگەلێکی شی بەدواوە هەبووە .

Paylas: