TR KU SO
FB X
Cîhan

تایبەتمەندییەکانی لەبەرکردنی گۆرەوی کە لێی ئاگاداری نیت

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2023 09:23
پەیامی کورد  ...  تایبەتمەندییەکانی لەبەرکردنی گۆرەوی کە لێی ئاگاداری نیت

مرۆڤ بەرگەی پۆشینی گۆرەوی ناگرێت بەهۆی شێوازی ژیان یان گەرما، بەڵام گەرم بوون و گرینگیدان بە پێیەکانی یەکێکە لە گرینگترین ڕێکارەکان کە هەموو کەسێک دەتوانێت بیکات بۆ ئەوەی جەستەی تەندرووست تر بمێنێتەوە.

پێویستە بڵێین گۆرەوی تایبەتمەندی چارەسەری هەیە. ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی شەکرە و هەوکردنی جومگەکان و دەمارە خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن بە لەبەرکردنی گۆرەوی سوووڕی خوێنیان باشتر دەکات.

 ئەگەر تووشی هەندێک نەخۆشی بوویت وەکوو ئاوسانی خوێنبەرەکان "واریس " دڵنیابە لە بەکارهێنانی گۆرەوی یێکی تایبەت بۆ دەمارە خوێنبەرەکان لە ماڵەوە. ئەو فشارەی بەهۆی گۆرەوی ڤاریکۆزەوە لەسەر خوێنبەرەکان درووست دەبێت، سووڕی خوێن لە جەستەدا باشتر دەکات و ئەمەش ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە و یەکپارچەیی خوێنبەرەکانی قاچ کەم دەکاتەوە.

Paylas: