TR KU SO
FB X
Cîhan

تایبەتمەندییەکی سەرنج ڕاکێش لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ووڵاتانی عەرەبی

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 16:26

پەیامی کورد    ...   تایبەتمەندییەکی سەرنج ڕاکێش لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ووڵاتانی عەرەبی

لە ووڵاتانی عەرەبی کەنارەکانی کەنداوی فارس ، ڕێژی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە نێوان پیاواندا بە هۆی سوننەتی بەڕێوەبردنی دانیشتن و کۆبوونەوە و شوێنی پیاوانە لەم ووڵاتانەدا زیاتر لە ژنانە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن کلسام عبدالرحمن ، توێژەری کلتووری کۆمەڵگاکانی ئەم سەردەمە ڕایگەیاندووە ، لە ووڵاتانی عەرەبی ژنان زیاتر لە پیاوان کاتەکانی خۆیان لە ماڵەوە تێدەپەڕێنن. کۆمەڵگا لە ووڵاتانی کەنارەکانی کەنداوی فارس بە پێی سوننەتی هەڵسووکەوتی ڕۆژانە و چاوپێکەوتن لەگەڵ خزم و کەسەکان و دۆستان و بە تایبەتی لە نێوان پیاوان دا قورستر و زیاتر بووە .

ئەو لەمبارەوە ڕایگەیاند: کە ئەم پەیوەندییە بە پێی کۆبوونەوەی پیاوان لە ژوورە جیاوازەکاندا لە ماڵگەلێک بە ناوی " مجلس " بونیاد نراوە . لە هەمان کاتدا ، دەرگای " مجلس " ەکان بۆ هەموو کەسێک کراوەیە و هەر بەم بۆنەیەوە بە شێوەیی هەمیشەیی کەسانێکی زۆر لەو شوێنانە کۆ دەبنەوە . هەندێک جار لەم مجالس انەدا دەتوانرێ بە شێوەی گردبوونەوەی کلتووری بە ئانجامدانی مووزیک ، جۆرەها یاری یا خود شێعر خوێنی بێت و بەڕێوە بچێت .

ئەم کارناسە هەروەها دەڵێ کە بە شێوەی مەرسووم پیاوانی عەرەب کاتێکی زۆر لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەکانی خۆیان بە سەر نابەن . ئەو هەروەها دەڵێ : هەرچەندە بە هۆی ئەوەی کە دژوارە کە پیاوان بەپەلە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ماڵەوە دابنیشن . جگە لەمانە ، پیاوان بۆ ئەنجامدانی هەرجۆرە کارێکی مەترسیدار هاوکات لەگەڵ ئەگەری تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا دەنێردرێنە دەرەوە .

عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر لە لایەنی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرۆنا ، پلەکانی یەکەم یان لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی دا هەیە . ئێستا لە عەرەبستان زیاتر لە ٤٩ هەزار کەسی تووشبوو و لە قەتەر زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس بەم نەخۆشییە مەترسیدارە تووشبوونە و ناسێندراون .

Paylas: