TR KU SO
FB X
Cîhan

تابلۆی هەخامەنشی یەکان لە ڕێگای مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2023 06:04
پەیامی کورد   ... تابلۆی هەخامەنشی یەکان لە ڕێگای مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران

ماتیۆ ستۆڵپەر، زمانزان ڕایگەیاند : تابلۆی هەخامەنشی یەکان سەرچاوەی زانیاری نوێن دەربارەی زمان، ئابووری، خەڵکی ئاسایی، دامەزراوەکان، پێشەوا ئایینییەکان و حکوومەتی سەردەمی هەخامەنشییەکان.

شوێنەوارناسانی ئەمریکی لە ساڵی ١٣١٣ هەتاوی لە کاتی هەڵکەندنەکانی تەختی جەمشید گەیشتنە کۆمەڵێک نووسراو.

ئێران لەوحە دۆزراوەکان بە قەرز دەداتە زانکۆی شیکاگۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ، کە تا ئەمڕۆ نەگەڕێندراونەتەوە.

ئەو لەوحانەی کە گەڕاونەتەوە سەردەمی داریووشی یەکەمن، بە زمانی مێخ و ئیلامی و ئارامی.

تابلۆی هەخامەنشی یەکان بە بیانووی قەرەبووکردنەوە یان نەبوونی یاسای تووندی ڕادەستکردنەوە بۆ ماوەی ٨٤ ساڵ لە دەست بەسەریدا مانەوە.

Paylas: