TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیتاڵیا هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ئەفغانێستان دەکشێنێتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Ocak 2019 17:58

پەیامی کورد  ...  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیاوە ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە بە نیازە کە هێزەکانی خۆی تاکوو ساڵێکی دیکە لە ئەفغانێستان بکشێنێتەوە .

هەروەها ئاماژەی کردووە کە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە فەرماندەیی هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ووڵاتە فەرمانی کردووە " ANSA " ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیتاڵیا کە بەرنامەی دەست پێکردنی دەرچوونی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان لێکدانەوەی بۆ بکات .

هەروەها ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی کشانەوەی هێزەکان لە ماوەی ١٢ مانگ دا ئەنجام دەبێت .

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵییە " ئێلیزابێت ترێنتا ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داواکاری پێداچوونەوە و لێکدانەوەی ڕەوەندی کشانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان بووە .

لەمبارەوە نێزۆ مۆئاورۆ میلانزی ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەربارەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە ئەمە بۆ جاری یەکەمە ئەم بابەتە دەبیستێت .

میلانزی کە بڕیارە سەردانی ئیسرائیل بکات ، وتوویەتی کە دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆما ، سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا قسە دەکات .

بزووتنەوەی " پێنج ئەستێرە " ی ئیتاڵیا کە هاوبەشی گرینگی دەوڵەتی هاوپەیمانییە ، لەم بڕیارە پێشوازی کردووە و ئەمەی بە کارێکی پۆزێتیڤ لێکداوەتەوە .

بەڵام حزبی لیگی باکوور کە ئەندامی سەرەکی دەوڵەتی هاوپەیمانی ئیتاڵیایە ووتوویەتی کە دەبێ کارێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری . ئەم حزبە وتوویەتی کە تا ئێستا دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان بڕیار نەدراوە و تەینا ئەم بابەتە لە حاڵی ئەرزیابییە .

Paylas: