TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوە لە ستۆکهۆڵم

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2019 16:29

پەیامی کورد  ...  لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم ، چەندین کەس بریندار بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی Aftonbladet ڕۆژی چوارشەممە چەندین کەس لە ئاکامی تەقینەوە لە ناوەندی شاری ستۆکهۆلم بریندار بوون .

تەقینەوەکە نزیک کاتژمێر ١ی شەو بە کاتی ئەو ووڵاتە ڕوویداوە . لە ئاکامی ئەم تەقینەوەیە ، دیوارباڵەخانە و ئۆتۆمبێلەکانی دەوراوبەری تووشی زەرەر و زیان بوون .

ووتوبێژی پۆلیس فرێدریک ئاندێرسۆن ڕایگەیاند : " چەندین کەس بریندار بوون ، یەکێکیان بە هۆی شکانی سەریەوە دۆخی باش نییە . لە ئێستادا پۆلیس ناتوانێ هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە ڕابگەێنێت ، و لێکۆلینەوەکان بەردەوامە .

Paylas: