TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە هاوڕێیانی بەرپرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی حەماس لە باشووری لۆبنان هاتە ئاراوە

سارا
Yazar
📅 07 Ağustos 2020 16:01

پەیامی کورد      ...    تەقینەوەیەک لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە هاوڕێیانی بەرپرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی حەماس لە باشووری لۆبنان هاتە ئاراوە  .

ئاژانسی هەواڵی النشرەی لۆبنان لە صیدا هەواڵ لە ڕوودانی تەقینەوە لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە هاوڕێیانی " ئۆسامە حەمدان " بەرپرسی پەیوەندی نیودەوڵەتی بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین لە شاری صیدای لۆبنان هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەواڵنێری ئەم بنکە هەواڵییە لە صیدا ڕاپۆرتیدا کە فەلەستینییەک بە ناوی " ب . غ " کە ئەو وەکوو هاوڕا و پارێزوان و پاسەوانی " ئۆسامە حەمدان " بەرپرسی پەیوەندی نێودەولەتی بزووتنەوەی حەماس ناو دەبردرێت لە ئاکامی ڕوودانی تەقینەوەی پاکێتێکی بچووک لە ئۆتۆمبێلەکەی دا گیان سالم بە دەر دەبات .

بە پێی نووسراوی ئەم بنکە هەواڵییە ، ئەو لە دوای تەقینەوەکە کە لە شوێنی سیرووب لە ڕۆژئاوای شاری صیدا لە باشووری لۆبنان ڕوویدا ، گەێندراوەتە نەخۆشخانە .

 

Paylas: