Cîhan
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە
پەیامی کورد ... تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە .
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین لە باکووری شاری حەلەب لە سووریا تەقیەوە
لەم نێوەندەدا میدیا خۆجەییەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جاددەی " ترندە " لە نزیکی ناوچەی " عرش عین دارە " تەقیەوە و ژمارەیەک کەس لەم تەقینەوەیەدا برینداربوونە .
زانیاریگەلێکی لە بەردەستدایە کە نیشان دەدات ئەم تەقینەوەیە لەنزیکی ئۆردووگای " الجیش الوطنی " کە لە ژێر پاڵپشتی تورکیایە ڕوویداوە و یەکێک لەو کەسانەش لە ئاکامی ئەم تەقینەوەیە کوژراوە
هەر لەمبارەیەوە هێشتا زانیاری لە لایەن بەرپرسانی ئەم تەقینەوەیە لە بەردەستدا نییە .